لە ناوه‌راندا پێشمه‌رگه پێنج تیرۆریستى داعشیان كوشت

ناوەران-KDP.info- هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بە تێرکوتکردنی بنكه و باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعش له گوندێكى سنوورى میحوه‌رى ناوه‌راندا چەند تیرۆریستێکى داعشیان کوشت.
بەرپرسی میحوه‌رى ناوه‌ران (سه‌ربه‌ست تروانشى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەم دوانیوەڕۆیە هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى ناوه‌رانەوە بنكه‌وباره‌گاكانى تیرۆریستانى داعشیان له گوندى خۆرسیباددا دایە بەر تۆپ و دوو باره‌گاى تیرۆریستانیان به یه‌كجارى خاپوور كرد و، پێنج تیرۆریستى داعشیان کوشت."
(تروانشى) دەیشڵێت:"له تۆپبارانەکەدا (ئه‌بوحوسێن) تیرۆریستی گەورەی داعش‌یش کوژراوە."
نەشوان به‌رزنجى




