٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەشدی‌شەعبی چەند شوفێرە كورد و توركمانێکی دەستگیر كرد

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-  ئەمڕۆ لە خاڵێكی پشكنینی نێوان ئامرلی و سلێمانبەگدا حەشدی‌شەعبی چەند شوفێرە كورد و توركمانێکی دەستگیر کرد و دوا ییڕادەستی هێزە ئەمنییەكانی كردوونە.

 محەمەد فایق، گوتەبێژی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "پێنج شوفێر كە دووانیان كوردن و، باقییەکەیان توركمانی سوننەن و بە دوو بارهەڵگر ئاسنەوە لە خاڵێكی پشكنینی نێوان ئامرلی و سلێمانبەگدا گیراون؛ چەكدارانی میلیشیاتی شیعە پاش دەستگیركردنی ئەو پێنج شۆفێرە ڕادەستی هێزە ئەمنییەكانی كردوونە."

محەمەد گوتیشی: "حەشدی‌شەعبی تۆمەتێكیان بۆ ئەو شوفێرانە هەڵبەستووە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە؛ سەرەتا گوتیان حەشدی‌شەعبی ڕفاندوونیان؛ دوای بەدواداچوون دیار کەوت ڕادەستی هێزی ئەمنی كراون و نەڕفێندراون."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار