٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ دەروازەیەکی دیکەی نێوان هەرێم و تورکیا کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئامێدی-KDP.info-  سنووری نێودەوڵەتی سەرزێڕی لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا كرایەوە و، هاووڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بە ڕێگەی ئەو دەروازەیە هاتوچۆ بكەن، ئەویش كارئاسانییەكی باش دەبێت.

( ئیسماعیل مستەفا) قایمقامی شارۆچكەی ئامێدی بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "خۆی پێرارەکە ئەو دەروازەیە كرابوویەوە و، خەڵك هاتوچۆی بەو دەروازەیەدا دەكرد، بەڵام بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی كە تایبەت بوو بە وڵاتی توركیا داخرابوو، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەو دەروازەیە كرایەوە و هاووڵاتیان دەتوانن بە ڤیزای توركیا هاتوچۆ بكەن."

.  گوتیشی: "حكوومەتی هەرێم لەو دەروازەیە ئامادەكارییەكی باش كراوە و بە جوانترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران دەكرێت، وەك دەروازەی ئیبراهیم‌خەلیل گەشتیاران و هاووڵاتیان دەتوانن هاتوچۆ بەو دەروازەیەدا بكەن؛ ئەو دەروازەیە خزمەتێكی زۆر بە خەڵكی ناوچەكە دەكات، بەڵام جارێ جموجۆڵی بازرگانی بەو دەروازەیەدا ناكرێت".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار