٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

4 کوردی دیکەی ئێزدی ڕزگاركران

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- به‌رپرسى نووسینگه‌ى ڕفێنراوانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش له‌ شارى دهۆك ئاشكراى ده‌كات  ژماره‌یه‌كى تر له‌ كوردانى ئێزدى له‌ ده‌ستى تیرۆریستانى داعش رزگار کران.

(حوسێن قایدى) به ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: "یه‌كێك له ‌ئارمانجى كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌كه‌مان ڕزگاركردنى ئه‌و كچ و ژن و كه‌سوكارى ئێزدییه‌‌ كه‌ له‌ ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدان و به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ش  له‌ هه‌وله‌ به‌رده‌وامه‌كانمان توانیمان چوار كه‌سى تر له‌ كوردانى ئێزدى له‌ ده‌ستى تیرۆریستانى داعش ڕزگار بكه‌ین و، به ‌سه‌لامه‌تى گه‌یشتنه‌ ناو كه‌سوكارى خۆیان له ‌شارى دهۆك  كه‌ پێك هاتوون‌ له‌  ئافره‌تێك و 3 منداڵ."

(قایدى) گوتیشى: "ئه‌و خێزانه‌ خه‌ڵكى گوندى سه‌باحیه‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى شنگالن و  هه‌موو ڕێكاره‌كانیان بۆ ئه‌نجام درا و فۆرمیان بۆ دروست كرا و پشكنینى ته‌ندروستیشیان بۆ کرا."

نەشوان بەرزنجی

 
 
 
 
 
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار