١٣٠ واژۆ بۆ دەنگدانەوە دەربارەی وەڵامەکانی زێباری کۆ کراوەتەوە

بەغدا-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى پارتیى له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایده‌گه‌یێنێت وه‌كو فراكسیۆنى پارتی له په‌رله‌مانى عێراق نزیكه‌ى 130 واژوویان كۆ كردووەته‌وه بۆ ده‌نگدانەوە لەسەر وه‌ڵامه‌كانى وه‌زیرى دارایى عێراق (هۆشیار زێبارى)؛ سبه‌ینێ پێشكه‌شی دەکەن به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان.
(د. به‌هار سلێمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وه‌كو فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پەرله‌مانى عێراق نزیكه‌ى 130 واژووى پەرلهمانتارانمان كۆ كردووەته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگدانەوە بکرێته‌وه له‌باره‌ى باوه‌ڕهێنان به وه‌ڵامه‌كانى به‌ڕێز (هۆشیار زێبارى) وه‌زیرى دارایى عێراق؛ چونكه له دانیشتنى ده‌نگدان بۆ باوه‌ڕهێنان به وه‌ڵامه‌كانى وه‌زیرى دارایى ئێمه‌ش ئاماده نه‌بووین له هۆڵى دانیشتن‌دا و بارودۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كى تر بوو؛ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سبه‌ى سێشه‌ممه بڕیاره پێشكه‌ش به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى پەرله‌مانى بكه‌ین؛ دواى پێشكه‌شكردنى له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تىی پەرله‌مان ده‌درێت به لیژنه‌ى یاسایى تا ئاماده بكرێت به شێوه‌یه‌كى یاسایى بۆ ده‌نگدان."
(د. به‌هار) گوتیشی: "تا ئێستا به ته‌واوى نازانرێت كه ئایا سبه‌ى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بەڕێوه ده‌چێت یاخود نا چونكه په‌رله‌مانتارێكى زۆر له ده‌ره‌وه‌ى عێراقن و سه‌فه‌ریان كردووه بۆ وڵاتانى تر یاخود بۆ حه‌ج بۆیه پێشبینى ده‌كرێت ڕێژه‌ى یاسایى ته‌واو بێت یاخود ته‌واو نه‌بێت."
نەشوان بەرزنجی




