یه‌كێتیی مامۆستایان: بڕیاری بایكۆتكردن و كۆبوونه‌وه‌یشمان نه‌داوه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ده‌ڵێ، مامۆستایان هیچ بڕیارێكیان له‌باره‌ی بایكۆته‌وه نه‌داوه، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایانیش دواخراوه بۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی).
(ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی) سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ''ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له بایكۆتی مامۆستایان ده‌كه‌ن، هیچ ڕاست نییه، چونكه ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی مامۆستایان بڕیارمان داوه بایكۆت نه‌كه‌ین، تا ئه‌وكاته‌ی (سه‌رۆك بارزانی) ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان؛ هه‌ڵبه‌ت (سه‌رۆك بارزانی) پێی راگه‌یاندین خۆمان بگرین تا له گه‌شته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.''
(گه‌رمیانی) هه‌روه‌ها گوتی، "ئه‌وانه‌ی باسی بایكۆت ده‌كه‌ن ئاره‌زووی خۆیانه، به‌ڵام ئێمه بڕیارمان داوه خۆمان بگرین.''
له‌باره‌ی لێدوانی هه‌ندێ ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانیشه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ده‌ڵێ "هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكرێت و ئێمه كۆ نابینه‌وه.''
قائید میرۆ




