٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەشید: رۆژئاوای کوردستان تەنیا بە پەیەدە ناپارێزرێ.. وا خەڵک دەبنە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ئەمڕۆیش دوو تەقینەوەی دیکە لە ھەردووشاری قامشلۆ و حەسەکە روویان داوە و بەوھۆیەوە چەندان ھاووڵاتی شەھید بوونە. سەرکردەیەکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەڵێت، خەریکە بەھۆی نەبوونی ئەمنیەت و برسیبوونەوە، رۆژئاوای کوردستان چۆڵ دەبێت.

بەرپرسی کۆمیتەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردی سووریا لە ھەرێمی کوردستان (نەواف رەشید)، راگەیاند "دۆخی ئەمنی و ئابووریی رۆژئاوای کوردستان زۆر خراپە و بەردەوام تەقینەوەی لێ ڕوو دەدات، پەیەدەش توانای ئەوەی نییە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بپارێزێت، بۆیە خەڵک ناچارن ماڵوحاڵی خۆیان بپارێزن و لەپێناو سەلامەتیی خۆیاندا کۆچ بکەن، خەریکە رۆژئاوای کوردستان چۆڵ دەبێت."
(نەواف رەشید) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوتی، "پێویستە پەیەدە ددان بەوەدا بنێت کە توانای پاراستنی ئەمنیەتی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانی نییە، بەڵگەش ئەو تەقینەوانەی روو دەدەن و ئەو خەڵکەیە کە بۆ دەرەوە کۆچ دەکەن، ئاخر خەڵک لە سەلامەتیی ژیانی خۆیان دڵنیا نین، بۆیە کۆچ دەکەن."
(رەشید) جەخت دەکاتەوە، "دەبێ ئەمنیەتی رۆژئاوای کوردستان کۆنترۆڵ بکرێت، پێشمەرگەی ئێمە بگەڕێنەوە بۆ سەر خاکی خۆیان و ھاوبەشی ھەبێت لە نێوانماندا، بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانن خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بپارێزن، ئەگەرنا بەو شێوەیە دۆخەکە زۆر لەوە خراپتر دەبێت."
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5-9-2016، تەقینەوەیەك لە شاری حەسەكە رووی دا، پاشان بۆمبێكی چێندراو لە شاری قامشلۆ تەقییەوە، کە بە هۆیانەوە چەندان کارمەندی ئاساییش و خەڵکی سڤیل بوونە قوربانی.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار