به‌ڵگه و ده‌كۆمێنته‌كانی پێكهاته‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا كۆ ده‌كرێنه‌وه

دهۆك-KDP.info- وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ڕایده‌گه‌یێنێت، پێكهاته‌كانى مه‌سیحى و شه‌به‌ك و كاكه‌یى و توركمانه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان، به‌ڵگه و ده‌كۆمێنته‌كانیان له‌باره‌ى زیانه‌كانى داعش ده‌ده‌ن به ده‌سته‌ى لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانى دهۆك ده‌كه‌ن، تا له‌گه‌ڵ به‌ڵگه و دوكیۆمێنته‌كانى كوردانى ئێزدى له یه‌ك شوێندا ئاماده بكرێن.
(به‌ره‌ڤان حه‌مدى) به‌ڕێوبه‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى شه‌هیدان، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "پاش دامه‌زراندنى لیژنه‌ى باڵاى ناساندنى جینۆسایدى كوردانى ئێزدى و پێكهاته‌كانى تر و دانانى ده‌سته‌ى لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان له شارى دهۆك، كه له كه‌یسى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كوردانى ئێزدى به‌ڵگه و ده‌كۆمێنتى باشى كۆ كردووه‌ته‌وه، سبه‌ى دووشه‌ممه به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان له شارى دهۆك پێكهاته‌كانى تریش كه بریتین له برا مه‌سیحییه‌كان و كاكه‌ییه‌كان و شه‌به‌ك و توركمانه‌كان له ده‌شتى نه‌ینه‌وا ئه‌وانه‌ى كه تاوانیان به‌رانبه‌ر كراوه له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعش، نوێنه‌رى ئه‌م پێكهاتانه له شارى دهۆك به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان له شارى دهۆك ئاماده ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش دۆسیه و داوا و سكاڵا له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ى لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانى دهۆك تۆمار بكه‌ن، كه تایبه‌ته به ناساندنى كوردانى ئێزدى و پێكهاته‌كانى تر.''
(حه‌مدى) ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌رچ پێكهاته‌یه‌ك كه تاوانى به‌رانبه‌ر كراوه، به‌ڵگه و دۆسیه و ده‌كۆمێنتى هه‌بێت و له‌ئێستاوه ئاماده‌كارییان بۆ بكرێن و له شوێنێكى دیاریكراودا كۆ بكرێنه‌وه و ئاماده بكرێن بۆ هه‌ر دادگایه‌ك چ له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه یان هه‌رێمى كوردستان یاخود عیراق تایبه‌ت به تیرۆریستانى داعش كه بڕیارى له‌باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن تا ئاماده بێت.''
به‌رێوبه‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى شه‌هیدان گوتیشى: "ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ین یه‌كێكه له هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم كه به‌یه‌ك چاو ته‌ماشاى ئه‌و پێكهاتانه ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات زامنى مافه‌كانیان و پشتیوانیان بێت و كاریگه‌ریی ئه‌م تاوانه‌یان له‌سه‌ر كه‌م بكاته‌وه."
نەشوان بەرزنجی




