٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سنوورگەیەکی دی لەنێوان هەرێم و توركیادا دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 ئامێدی-KDP.info- سبەی دووشەممە سنوورگەیەکی ستراتیژیکی دی لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیادا دەكرێتەوە؛ قایمقامی ئامێدی دەڵێ، هاوڵاتیان لە بەیانیەوە بە لێدانی ڤیزا دەتوانن لە خاڵی سەرزێڕییەوە هاتوچۆی توركیا بكەن.

(ئیسماعیل مستەفا) قایمقامی قەزای ئامێدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی دووشەممە سنوورگەی سەرزێڕی لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بكرێتەوە؛ سنوورگەی سەرزێڕی خاڵێكی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتە و ماوەی دووساڵە لەبەر شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا گیرابوو، بەیانی   بە شێوەیەكی فەرمیی دەكرێتەوە و خەڵکی هەرێمی كوردستان دەتوانن بە ڤیزای وڵاتی توركیاوە لە ڕێگا قەدبڕەکەی سەرزێڕییەوە هاتوچۆ بكەن.

مستەفا ڕاشیگەیاند: "لە قۆناغی یەكەمدا سنوورگەی سەرزێڕی تەنیا بۆ هاتوچۆی خەڵکە؛ لەوێوە بازرگانی ناکرێت؛ هەڵبەت وردەوردە سەرزێڕییش وەك ئیبراهیم‌خەلیل گرنگیی پێ بدرێت و، جووڵەی بازرگانییشی لێوە دەکرێت."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار