٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە دەنگۆیەکی بەدرۆ خستەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-   وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لێدوانی پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی ڕەت دەکاتەوە لەبارەی ئەوەی باسی لەوە کردبوو گوایە ٣٠ھەزار قوتابی وازیان لە خوێندن ھێناوە و، جەختیش دەکاتەوە کە یەکێتیی ماموستایانیش ئەو زانیاریەی بەو پەرلەمانتارە نەداوە.

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و تێیدا ھاتووە، لە ژمارە (٦٨٠)ی ڕێکەوتی (٣/ئەیلول/٢٠١٦)ی ڕۆژنامەی (ھەواڵ) و وەک مانشێتی دووەمی ڕۆژنامەکە، ھەواڵێک لەسەر زمانی (ژنە پەرلەمانتارێکی کوردستان لەسەر لیستی کۆمەڵ) لەمەڕ وازھێنانی قوتابی و خوێندکار لە خوێندن بڵاو کراوەتەوە. وەک وەزارەتی پەروەردە بە پێویستی دەزانین ڕوونی بکەینەوە زانیارییەکانی ئەم ژنە پەرلەمانتارە دوورن لە ڕاستییەوە و یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیش ئەوە ڕەت دەکەنەوە کە گوایا پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ زانیارییان لەوانەوە وەرگرتبێت.

ھەر لە ڕاگەیێندراوەکەدا ھاتووە، ھاوشێوەی ھەر وڵاتێکی دیکە، لە چوارچێوەی پەروەردە و فێرکردنی ھەرێمی کوردستانیشدا وازھێنانی چەن قوتابی و خوێندکارێک لە ملیۆنێک‌و٧٠٠ھەزار کەس ھەرچەند دڵگرانکەرە لە ھەمان کاتدا ئاساییە، بەو پێیەی کە ساڵانە چەندین قوتابی و خوێندکار بە ھۆی سەفەرکردنی خێزانەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات و یا بە ھۆی ھاوسەرگیری و دۆزینەوەی ھەلی کاری گونجاو واز لە خوێندن دەھێنن، بەڵام لە بەرامبەردا ئەم ڕێژەیە ناکاتە سەدا یەکی ڕێژە گەورەکەی قوتابی و خوێندکاران کە ئێستا سەرقاڵی خوێندنن و بە پێی ڕاپۆرتی ئاماری پەروەردەییش ساڵانە ئەم ژمارەیە زیاتر لە سەد ھەزار کەسی دیکەی پێوە زیاد دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، زانیاری بەرپرسیاریەتییە، بۆیە پێویستە دەزگا میدیایی و ڕاگەیاندنەکانی ھەرێم بە ھۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ زانیاری دروست و ھەڵەدا بکەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار