په‌كه‌كه گیان و سه‌روماڵی گوندنشینانی به لاوه گرنگ نییه

هەولێر -KDP.info- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار هاووڵاتیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوایان له په‌كه‌كه كردووه گوند و ئاواییه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام په‌كه‌كه ئاماده نییه بچێته ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كان و زیانی زۆری له ناوچه‌كه داوە؛ هەر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر زیاتر 200 گوند له‌به‌ر په‌كه‌كه ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و چۆڵ كراون."
سالار كه‌ریم خەڵکی ناوچه سنوورییه‌كانی شاره‌دێی سیده‌كانه، وای بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "خەڵکی دەڤەرەکە چه‌ند جارێک هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌مان ئاگادار كردووته‌وه تا هه‌ر هیچ نه‌بێت له پێناو پاراستنی گیان و سه‌روماڵی ئێمەدا و وه‌ك هه‌نگاوێكی كوردانه له چواردەوری گونده‌كان دوور بكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بینه ئامانجی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بووه و په‌كه‌كه هیچی جێبه‌جێ نه‌كرد؛ به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه باره‌گاكانیان له گونده‌كانه‌وه نزیكن و له زۆر كاتیش‌دا تێكه‌ڵ به گوندنشینان ده‌بن، ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌وانی لێن، ده‌بن به ئامانجی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و له ئاكامدا زیان به ئێمه ده‌كه‌وێت."
تارق حه‌ربی ئەویش خەڵکی لای سنووره، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ساڵانه سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار تا مانگی ئایار ڕوو ده‌كه‌ینه سه‌ر چیاكان به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گیای به‌هاره و پاشتر ده‌یفرۆشینه‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا ناتوانین بچینه چیاكان؛ زۆرجار چووینه‌ته چیا و له ناكاو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ركه‌وتوون و بۆردوومانی ناوچه‌كه‌یان كردووه و به‌و هۆیه‌وه هاووڵاتیان بریندار بوون، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت حكوومه‌تی كوردستان كارێك بكه‌ن بۆ فڕینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌و سنووره‌دا و په‌كه‌كه‌یش بنكه و باره‌گاكانی خۆی له ناوچه‌كەی ئێمه بباته ده‌ره‌وه، با چیدیكه نه‌بینه قوربانی ده‌ستی په‌كه‌كه".
كاروان كه‌ریمخان به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "به‌هۆی كێشه‌ی سنووری و هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووره‌كه، زیاتر له 100 گوندی شاره‌دێی سیده‌كان چۆڵ داکەوتوونە؛ ئه‌وه‌یش كێشه بۆ دانیشتووان و بۆ ئێمه‌یش دروست كردووه، كه چه‌ندین جار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بە بیانووی په‌كه‌كه ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كردووه و زیانی زۆریان لە خەڵک داوە و، زۆریشیان کوشتووە."
ڕابین شێروان




