ئامادەکاری بۆ پڕۆژەیەک دەکرێ..پێوەست بە هەڵبژاردنی کەرکووکە
__2016_09_04_h16m35s44__HK.jpg)
كه‌ركووك-KDP.info- پەرلە‌مانتارێكى فراكسیۆنى پارتی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایده‌گه‌یێنێت ئەمڕۆ وه‌كو فراكسیۆنى پارتى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و چەن ڕێكخراوێکى مه‌ده‌نى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌كردنى پرۆژه‌یاسایه‌ك كۆ بوونه‌وه.
ئه‌ندازیار (ئه‌میره عه‌بدولكه‌ریم زه‌نگه‌نه) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه له نووسینگه‌ى پەرلە‌مانى عێراق له شارى كه‌ركووك وه‌كو فراكسیۆنى پارتى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌كانى شارى كه‌ركووك و چەنك ڕێكخراوێکى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى كۆ بووینه‌وه كه ئەمڕۆ ئه‌و ڕێكخراوانه بە بۆنەی هەڵبژاردنەوە خۆپیشاندانێكیان کرد."
(زه‌نگه‌نه) گوتیشى: "له كۆبوونه‌وه‌كه بیروڕامان گۆڕیه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كترى تا بزانین ڕاى لایه‌نه‌كان له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن چییه؟ یه‌كێتىی نیشتمانى كوردستان پرۆژه‌ى خۆى پێشكه‌ش كردووه و ئێمه‌ش وه‌كو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ڵبژاردن بكرێت له شارى كه‌ركووك و پرۆژه‌مان هه‌یه، به‌ڵام به مه‌رجێك سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته‌كانى شارى كه‌ركووك به‌شدار بن و ڕێك بكه‌وین له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه ئاماده‌مان كردووه؛ سه‌ره‌تا توركمانه‌كان له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه نین و عه‌ره‌به‌كانیش به‌شێكیان له‌گه‌ل هه‌لبژاردنن و به‌شێكى تریش له‌گه‌ل نین بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین به دانیشتن و كۆبوونه‌وه تا بگه‌ین به ئه‌نجام و پرۆژه‌یه‌ك ئاماده بكه‌ین و له پەرلە‌مانى عێراق پیشكه‌شى بكه‌ین به ڕه‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان چونكه پارێزگاى كه‌ركووكیش وه‌كو سه‌رجه‌م پارێزگاكانى تر‌ى عێراق مافى خۆیه‌تى هه‌ڵبژاردنى تێدا بكرێت كه له شارى 2014 ته‌نها یه‌ك هه‌ڵبژاردنى تێدا کراوه و له‌گه‌ڵ لادانى ئه‌و یاسایه‌ین كه له به‌رژه‌وه‌ندیی پارێزگاى كه‌ركووكدا نییە."
ئه‌و پەرلە‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى پارتی گوتیشی: "فراكسیۆنه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان و پرۆژه‌یەکیان ئاماده كردووه و ده‌مانه‌وێت له‌باره‌ى پرۆژه‌یه‌ك ڕێككه‌وتن بكرێت، به زووترین كات و پێشكه‌ش به پەرلە‌مانى عیراقى بكه‌ین تا بكرێت به یاسا و ده‌ربكرێت و كه‌ركوك له هه‌ڵبژاردنى 2017 بێبه‌ش نه‌بێت."
نەشوان بەرزنجی




