٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕە پارەیەکی پرۆتۆکۆلی هەولێر.واشنتۆن گەیشتە بانکێکی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات بڕە پارەیەک لە ڕێککەوتنی واشنتۆن ـ هەولێر گەیشتە بانکی کوردستان و ئالیەتی دابەشکردنی پارەکەش دیاری کراوە.

فەریق جەمال محەمەد سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پشکێک لە پارەی ڕێککەوتنی هەولێر ـ واشنتۆن گەیشتە بانکی کوردستان، ئێستاش پارەکە لە کوردستانە؛ پارەکە بە قۆناغ دێت و لەم پشکەدا پارەکە بۆ ١٤ لیوا و ٥ فەوج و ٥ بنکەی مەشق دەبێت، بەڵام پێش ئەوەی ئەم پارە بگات ئێمە پارەمان دابەش کردووە و ئێستا ئەم پارە دەچێتەوە شوێنی ئەو پارەیەی حکوومەت داویەتی".

گوتیشی: "حکوومەت پێش جەژن پارەی داوە چونکە دوو مانگ بوو مووچە دابەش نەکرابوو".

ئەوەشی خستە ڕوو: "لەم قۆناغەکەی دی ڕێژەی پارەی هەناردەکراو زیاتر دەبێت و پارەکەش بەس بۆ مووچەیە".

هەواڵی پەیوەندیدار