هه‌ولێر بووه ئه‌ندامى وڵاتانى وزه‌ى به‌رده‌وام له جیهان

هەولێر-KDP.info- له‌ژێر ناونیشانى (دانانى پلانى كاركردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى وزه‌ى به‌رده‌وام)، به‌ئاماده‌بوونى (نه‌وزاد هادى) پارێزگارى هه‌ولێر و (تاهیر عه‌بدوڵڵا) جێگرى پارێزگار، به‌هاوكاریى رێكخراوى UNDP و به‌پاڵپشتى دارایی یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، له دیوانى پارێزگاى هه‌ولێر وۆڕك شۆپێكی تایبه‌ت به وزه به‌رێوه چوو.
ده‌ره‌نجامى ئه‌و وۆڕك شۆپه، پارێزگاى هه‌ولێر هاوتاى ئه‌و 5000 شاره‌وانى و سه‌رۆكى حكوومه‌ته ناوخۆییانه‌ن كه به‌شدارن له په‌یماننامه‌ى ده‌سته‌به كردنى وزه‌ى به‌رده‌وام كه پێكهاتووه له (وزه‌ى خۆر و با و ئاو) كه ده‌توانرێت له‌و رێگانه‌وه وه‌كو سه‌رچاوه‌ى وزه‌ى ژینگه پارێز و دۆستى ژینگه كاره‌با و پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى بواره‌كانى پیشه‌سازى و پێشكه‌وتن و ژیان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، جیا له‌وه‌ش ده‌بێته هۆى پارێزگاریكردن له ژینگه و هاوسه‌نگڕاگرتنى پله‌ى گه‌رمى له گۆى زه‌وى، له داهاتووى مرۆڤایه‌تیشدا ئه‌و كانزا و سامانه سروشتییه‌ى كه له جیهان بوونى هه‌یه و ئه‌گه‌رى به‌كۆتاهاتنیان هه‌یه پشت ببه‌سترێت به سه‌رچاوه‌ى له‌بن نه‌هاتووى وزه.
جێی باسه له روانگای پارێزگاى هه‌ولێر گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرا، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش هاوتاى جیهان هه‌نگا و بۆ ئه‌و به‌رنامه مرۆییه تازه‌یه‌ى جیهان بنێت له دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى وزه كه كاریگه‌ریی خراپى به‌سه‌ر ژینگه نابێت و وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كى له‌بننه‌هاتووشه.
له پێناو به‌ئاكام گه‌یاندنى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ئاستى ئه‌ورووپا و وڵاتانى ده‌وروبه‌رى ده‌ریاى سپیى ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتى ناوین بودجه و دارایی پێویستى ئاماده كردووه كه وه‌كو پڕۆسه‌یه‌كى سه‌رتاسه‌رى كار بۆ وزه‌ى پاك بكات و سه‌رچاوه‌كانى وزه‌ى ژینگه‌پیسكه‌ر وه‌لاوه بنێت.




