٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سعوودیه‌: ''به‌خێرهاتنی حاجیانی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین''

سەرچاوە: KDP.info

سعوودیه‌-KDP.info-  سەرپەرشتیاری تیمی ڕاگەیاندنی حاجییانی كوردستان، له‌ وڵاتی سعوودیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، ''بە هەموو جیهانی دەسەلمێنین كە ئایین و دینداری بەربەست نابێت لەبەردەم بەدەستهێنانی خواست و مافە نەتەوەییەكانمان''، ئه‌مه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ چۆنیه‌تیی پێشوازیی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ له‌ حاجیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌، وه‌ك حاجیانی ده‌وڵه‌تی كوردستان پێشوازیی كراون.

(مەریوان نەقشبەندی) بەڕێوەبەری پێوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویەتی:
''بە پۆستەری دەوڵەتی كوردستانەوە پێشوازی لە حاجیانی كورد دەكەن"، خەریكە هەموو مەرجەعە ئیسلامییەكانی دنیا قەناعەت پێدەكەین كە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی بە مانای زیادبوونی دەوڵەتێكی دیكەی ئیسلامییە.''

(نه‌قشبه‌ندی) كه‌ سەرپەرشتیاری تیمی ڕاگەیاندنی حاجییانی كوردستانه‌ هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "لێرە لە وەرزی حەجدا مینبەر و بانگی مزگەوتەكان بە حاجییە كوردەكان دەسپێردرێت"، هەر سعوودیەك هەر حاجییەكی وڵاتان ئاڵای كوردستان بەدەست و سنگی حاجیانمانەوە دەبینن یان جلە كوردییەكانمان دەبینن، بەزەردەخەنەوە لێمان ده‌ڕوانن و پێمان دەڵێن: كوردستان.''
تەفسیری قورئانی پیرۆز بە زمانی كوردی لەناو 40 زمانی جیهاندا لەناو كەعبەی پیرۆزدا هەیە، كه‌ وه‌ك (مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی) ده‌ڵێ، ئەمە بەشێكە لە بەرهەمی هەوڵەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپرۆسەی حەجدا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار