٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەمید ئەفەندی: لەگرتنەوەی مووسڵدا ئەگەر ملیشیای شیعە بەشدار بێ كارەسات روودەدات

سەرچاوە: KDP.info

باشک-KDP.info-  حەمید ئەفەندی دەڵێ، لە ئەگەری بەشداری میلیشیایی شیعە كارەساتی گەورە روودەدات لەنێوان عەرەبی سوننە و شیعە..لەبارەی بەشداری هێزی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێ، پێشمەرگە رۆڵی دەبێت لە گرتنەوەی مووسڵ و ئەستەمە بەبێ پێشمەرگە عێراق بتوانێ مووسڵ رزگار بكات.

(حەمید ئەفەندی) بەرپرسی میحوەری باشیك بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند" ئەگەر هێزی پێشمەرگە لە شەڕی گرتنەوەی مووسڵ بەشداری نەكات ئەوا پڕۆسەكە سەركەوتونابێت و سوپای عێراق و میلیشیایەکان ناتوانن بچنە ناو شارەوە، بەڵام وەك هێزی پێشمەرگە جارێ ئەوەی روونە تەنیا فەرمان بۆئێمە هاتووە تا سنووری كوردستان بەشداری دەكەین و بۆ نێو سەنتەری شاری مووسڵ فەرمانی سەركردایەتی بۆئێمە نەهاتووە، ئەگەر فەرمان بە پێشمەرگە بكرێت ئەوە بێگومان بەشداری دەكەین و هێزی رۆڵی پێشمەرگەش دیاردەبێت.

ئەفەندی دەشڵێ" پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ پڕۆسەی گرتنەوەی مووسڵ بەڕێوەبچێت، بە بڕوای ئێمە لەنێو شاری مووسڵدا كارەسات روودەدات، چونكە عەرەبە سوننەكانی مووسڵ بەرگری دەكەن و بەو ئاسانییە سوپا ناچێتە نێو شارەوە، هۆكاری كارەساتەكەش بەشداری میلیشیاتی شیعەیە لەو شەڕەدا، چونكە میلیشیات بە یەك چاو سەیری عەرەبی سوننە و داعش دەكات، ئەوەش دەبێت هۆی ئەوەی عەرەب شەڕی خۆیان بكەن و لەو كاتەدا كارەسات دروست دەبێت.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار