٧٠%ی سەرچاوەی کارەبای هەرێم، غازی سرووشتییە

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کارەبایی حکوومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات کە لە ئێستادا ٧٠ لەسەدی سەرچاوەی کارەبا کراوە بە غازی سرووشتی.
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له گازوایله‌وه گۆڕدراوه بۆ غازی سروشتی؛ بەرپرسانی وەزارەتی کارەبایش دەڵێن کە پشت بە گازی سرووشتی دەبەستن لە جیاتی گازوایلەوە.
حه‌مه‌ئه‌مین هه‌ورامی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بۆ کوردستان ٢٤ رایگەیاندووە، پێشتر ته‌نها 55%ی كاره‌بای كوردستان له غازی سرووشتییه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرا، به‌ڵام ئیستا به‌هۆی گرانی گازوایله‌وه، پشت به‌ستن به‌و سووته‌مه‌نییه كه‌م كراوه‌ته‌وه.
دەیشڵێ، ئێستا 70%ی كاره‌بای نیشتمانى له هه‌رێمی كوردستان له غازی سرووشتی به‌رهه‌م ده‌هێنرێ و، توانای به‌رهه‌می كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانیش له سه‌رووی سێ هه‌زار میگاواته‌وه‌یه.




