٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بەغدا پارە نادات؛ با هەرێمی کوردستان خۆی گەنم لە جووتیار بکڕێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، حكوومەتی عێراق دیسان بەڵێنەکەی نەبردە سەر و پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی نەنارد؛ پێشنیارمان كردووە لەمەودوا هەرێم بە خۆی گەنم لە جووتیاران بكڕێتەوە.

دكتۆر (ئەنوەر عومەر) بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "وادەی ناردنی پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستانە و، حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق هەر پارەی گەنمی جووتیارانی نەنارد! وای دەبینم بەغدا پارەكە لای خۆی گل بداتەوە و هەر جارەو كەمێکی بدات؛ چونكە پارەی ئەمساڵیش هاتووتە سەر پارەی ساڵان و زەحمەتە هەمووی بەسەریەکەوە بدات."

دكتۆر ئەنوەر گوتیشی: "پێشنیارمان كردووە حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بكڕێتەوە و ساڵانە دوای گەیشتنی بەرهەمی جووتیاران ئەوەی پێویستە بۆ بەشە خۆراكی مانگانە ڕادەستی بەغدا بكرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆی لەجیاتی بەغدا بیكڕێتەوە."

قائید میرۆ

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار