خورماتوو.. تەقینەوەیەك ٩ كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە

خورماتوو-KDP.info- لە ئاكامی تەقینەوەیەك لە گوندێكی سەر بە قەزای خورماتوو، شەش كەس كوژران و سێی دیكەیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی شاسەیوان كە پێنج (كم) لە خورماتووەوە دوورە و دەكەوێتە نێوان كەركووك و خورماتووەوە كە دانیشتوانەكەیشی لە كورد وشیعە پێك هاتوون، كەسێكی خۆكوژ بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو سەرەتا ئۆتۆمبێلەكەی تەقاندووەتەوە، دوای كۆبوونەوەی خەڵك، تەقەی لە خەڵكەكە كردووە و خۆیشی تەقاندووەتەوە".
راید (فارووق) گوتیشی، بە هۆی ئەو تەقینەوەیە و تەقەكردن و خۆتەقاندنەوەی خۆكوژەكە، شەش كەس كوژراون و سێی دیكەیش بریندار بوونە، زۆرینەی قوربانیانی ئەو تەقینەوەیەیش، توركمانی شیعەن.
بڵند ئیبراهیم




