٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ستراتفۆر: بەغدا ددانی نا بە ژێرخانی ئابووری هەرێمدا

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان -KDP.info-  پێگەی ستراتفۆر ڕێککەوتنی سێشەممەی ڕابردوو لەنێوان هەولێر و بەغدا بە ددانپێدانراوێکی ڕاستەوخۆی بەغدا بە ژێرخانی ئابووری هەرێم ناو دەبات و ڕێگەیش دەدات کە هەرێم نەوتی کەرکووک هەناردە بکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی ستراتفۆر کە پێوەست بە ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا بڵاوی کردووەتەوە، ئاشکرای دەکات کە ئیدی بەغدا ددانی نا بە ژێرخانی ئابووری هەرێمدا؛ا لە کۆبوونەوەکەی سێشەممەی ڕابردوو کە لەنێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کرا پێوەست بە نەوتی کەرکووک بەغدا ددانی نا بە ژێرخانی ئابووری هەرێم و ڕێگەی دا کە هەرێم سوود لە نەوتی کەرکووک وەربگرێ؛ بەغدا و هەولێر هەر کامەیان و دەتوانن بۆ خۆیان بڕی ٧٥٠٠٠ بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە کەرکووکەوە هەناردە بکەن؛ واتە بری ١٥٠٠٠٠ بەرمیل ڕۆژانە بە ڕێگەی لوولەنەوتەکەی هەرێمدا هەناردە بکرێ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار