٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مامۆستایان چوونەوە قوتابخانە بۆ ئامادەكاری ساڵی خوێندن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ وەك ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن مامۆستایان سەردانی قوتابخانە دەكەن؛ گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێ: "زۆربەی مامۆستایان دەوامی خۆیان دەكەن و لە ڕەوشە حاڵین."

(شۆڕش غەفووری) گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: "ئەمڕۆ كاتی دەستبەكاربوونی مامۆستایانە بۆ ساڵی نوێی خوێندن و مامۆستایانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانەكانیان دەكەن؛ پێشبینی دەكەین لەگەڵ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن زۆربەی مامۆستایان بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن؛ ئەگەر بایكۆتیش بكرێت ئەوە ژمارەیەكی كەم مامۆستا بەشدار دەبن."

غەفووری ڕاشیگەیاند: "مامۆستایانی كوردستان زیاتر هەموو كەس و توێژێك لەو وەزعەی کوردستان حاڵینە؛ وەزارەتی پەروەردە درێغی نەكردووە بۆ دەستەبەرکردنی مافی مامۆستایان بەتایبەت لەڕووی دابینكردنی مووچە و ئیمتیازاتی دارایی، بەڵێنیش دراوە ڕەوشی مامۆستایان باشتر بكرێت."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار