٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکی پارتی لە کۆنگرەی پارتە سیاسییەکانی ئاسیادا بەشدار دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

مالیزیا-KDP.info-ئەندامێكی شاندى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ وڵاتى مالیزیا دەڵێ، ئه‌مڕۆ وه‌كو شاندێكى پارتیى دیموكراتى كوردستان به‌شارى له‌ كۆنگره‌ى پارته‌ سیاسییه‌كانى دەوڵەتانى ئاسیا ده‌كه‌ن كه‌ 93 پارتى سیاسى له‌ 35 دەوڵەت به‌شدار ده‌بن.

(نه‌دا مێرگه‌سۆرى) په‌ڕله‌مانتار و ئه‌ندامى شاندنى پارتیى له‌ وڵاتى مالیزیا به‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانـی راگەیاند، " لەسەر بانگهیشتی فەرمى ئایکاپ (ICAAP)، وه‌كو شاندی پارتی دیموكراتى كوردستان بە سەرۆکایەتى (هێمن هەورامی) بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتی و ئەندامیەتى پەرلەمانتار (نەدا مێرگەسۆرى) و ئەندامى پەیوەندییەکانى دەرەوەی پارتی کاک (عه‌بدولسه‌لام زێباری)، لە کونگرەى پارتە سیاسییەکانى ئاسیا لە کوالامپورى پایتەختى مالیزیادا بەشدار دەبین؛‌ کۆبوونەوەکە ئه‌مڕۆ ١/٩ دەستی پێکردووە و تا ٤/٩ بەردەوام دەبێت."  

(نه‌دا مێرگه‌سۆرى) گوتیشى: "له‌ كۆنگره‌كه‌دا 93 پارتی سیاسی لە ٣٥ وڵاتی ئاسیاوە بەشدار دەبن؛ لەوێدا کاک (هیمن هەورامى) وتارى پارتى پێشکەش دەکات و منیش لە کوبوونەوەى تایبەتى ئافرەتانى پارتە سیاسییەکاندا وتارى ئافرەتانى پارتى پێشکەش دەکەم."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار