٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند یەحیا مەرجان

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان: خانەوادەی هونەرمەند یەحیا مەرجان

بە داخ و پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند (یەحیا مەرجان)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و كەس و كاری خوالێخۆشبوو و تەواوی هونەرمەندان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین خوای گەورە ئارامی ودڵنەوایی بە ئێوەو هەموو لایەك ببەخشێ.

هونەرمەند (یەحیا مەرجان) تەمەنێكی پڕبەخششی لە دەیان بەرهەمی جۆراوجۆری لە بواری هونەرەوە بە گەلەكەمان بەخشیوە، بەمەش جێپەنجەو خزمەتی نەسرەوتووی بەسەر بواری هونەری و رۆشنبیریدا دیارو بەرچاوە.

 جارێكی دیكە سەرەخۆشیتان لێ دەكەین و ئومێدەوارین ئەمە دوایین كۆست و ناخۆشیتان بێت..

 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

1/9/2016

 

هەواڵی پەیوەندیدار