٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی 20 تاوانباری ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی 20 تاوانباری ڕاگەیاند كە لە چەند تاوانێكی جیاجیاوە تێوە گلاون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی (١/٩/٢٠١٦)، كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی بۆ لیوای مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت) ساز كرا كە تێیدا چەند تاوانێك بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خرانە ڕوو.

تاوانەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:-

تاوانبار(م.ش.ص)، تەمەن(٢٨) ساڵ، هەڵساوە بە كوشتنی باوكی خۆی لەسەر كێشەی خێزانی، ئێستاش تاوانبار بەندە بەپێی ماددە (٤٠٦)لە یاسای سزادانی عێراقی. هەروەها تاوانبار(گ.ف.ع)، تەمەن(٢٣)ساڵ،

تاوانبار(ب.ص.خ)، تەمەن(٣٩)ساڵ، تاوانبار(و.ی.م)، تەمەن(٢٦)ساڵ، ئەم تاوانبارانە هەڵسابوون بە كوشتنی كەسێك بە چەقۆ لە شەقامی ئەلبان

ئێستاش بەندن بەپێی ماددە (٤٠٦)لە یاسای سزادانی عێراقی.

تاوانبار(م.ش.م)، تەمەن(٢٧)ساڵ، تاوانبار(ف.ا.م)، تەمەن(٢٠)ساڵ،

هەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێل لە جۆری (مازدا سالون) لە ناحیەی بەحركە، ئێستاش ئەم دوو تاوانبارە بەندن بەپێی ماددە (٤٤٣) لەیاسای سزادانی عێراقی. هەروەها تاوانبار(س.ا.ق)، تەمەن(٣٧)ساڵ، هەڵسابوو بە دزینی یەك (تڕێلە)ی بارهەڵگر گەنم لە پێش سایلۆ، ئێستاش ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە(٤٤٦)لەیاسای سزادانی عێراقی.

لە لایەكی دیكەوە، تاوانبار(س.خ.خ)، تەمەن(٢٧)ساڵ، هەڵسابوو بە دزینی گەنم لە ڕێگەی گونیەوە لەو ئۆتۆمبێلە باڵهەڵگرانەی كە شەوانە لە پێش سایلۆ ڕادەوەستان، ئێستاش ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی. هەروەها تاوانبار(ك.ا.ن)، تەمەن(٢٠)ساڵ، تاوانبار(س.ش.ا)، تەمەن(٢٠)ساڵ، تاوانبار(ر.گ.ن)، تەمەن (٢١)ساڵ،

ئەم سێ تاوانبارە هەڵیانكوتاوەتە سەر دووكانێكی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارۆچكەی خەبات بە چەك كە بڕی (18,000)هەژدە هەزار دۆلاری ئەمەریكییان دزی بوو، ئێستاش ئەم سێ تاوانبارە بەندن بەپێی ماددە(٤٤٦)لە یاسای سزادانی عێراقی.

تاوانبار(هـ.م.ا)، تەمەن(٢٢)ساڵ، تاوانبار(ڕ.ڕ.م)، تەمەن(١٩)ساڵ،

ئەم دوو تاوانبارە لە دوو ماڵ لە گەڕەكی نەورۆز و ڕۆشنبیری هەڵسابوون بە دزینی بڕێك پارە و زێڕ و چەك، ئێستاش بەندن بەپێی ماددە(٤٤٦)لە یاسای سزادانی عێراقی. هەروەها تاوانبار(هـ.ا.ص)، تەمەن(٢٢)ساڵ، تاوانبار(ش.خ.ق)، تەمەن(٤٨)ساڵ، هەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێڵ لە جۆری توێتا پیكاب هایلۆكس لە ناحیەی هەریر،

ئێستاش ئەم دوو تاوانبارە بەندن بەپێی ماددە(٤٤٦) لەیاسای سزادانی عێراقی.

تاوانبار(ش.ا.ك)، تەمەن(٣٦)ساڵ، هەڵسابوو بە دزیكردن لە ماڵێك لە گەڕەكی ڕاستی پشت (نازە مۆل)، ئەو كەلوپەلانەی كە دزیبووی نزیكەی بڕی (60,000) شەست هەزار دۆلاری ئەمەریكی بوو، ئێستاش تاوانبار بەندە بەپێی ماددە (٤٤٣) لەیاسای سزادانی عێراقی. تاوانبار(ك.ف.ا)، تەمەن(٢٢)ساڵ، تاوانبار(ك.ق.ح)، تەمەن(٢٨)ساڵ، تاوانبار(س.ق.ح)، تەمەن(٣٣)ساڵ، تاوانبار(ر.ی.خ)، تەمەن(٢٠)ساڵ، ئەم تاوانبارانە هەڵسابوون بە دزینی (٤ مۆبایل – ایپاد – لاپتۆپ – زێڕ و زیو) لە ماڵێك لە گەڕەكی (٣٢ی پارك) بەڵام دوای زانینی كارمەندانی نەهێشتنی تاوان لەكاتی ئەنجامدانی دزیەكە لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەكدا بە هێزی چەك توانرا ڕادەستی یاسا بكرێن، ئێستاش تاوانباران بەندن بەپێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی.

 

ئومێد بابان

 

هەواڵی پەیوەندیدار