"پەكەكە 45 ئێزدی دەڕفێنێت.. دوو ساڵە كار لەسەر ڕفاندنیان دەكات"

شنگال-KDP.info- پەكەكە بووەتە گەورەترین كێشە لە بەردەم خەڵكی شنگال و دەوروبەریدا و، 45 كچ و ژنی ئێزدییش لەلایەن پەكەكەوە ڕفێنراون و براونەتە قەندیل.
(وەیس نایف) سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "پەكەكە باوەڕی بە ئیدارەی شنگال نییە، ئەوە بۆ ماوەی دوو ساڵە پەكەكە كار لەسەر ڕفاندنی كچ و ژنانی ئێزدی دەكات، 45 ئافرەتیان ڕفاندووە و بردوویانەتە قەندیل و لێناگەڕێن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بۆیە داوا لە خەڵكی خۆمان دەكەین زۆر ئاگادار بن لەو ڕەوشەی پەكەكە لە ناوچەكە دروستی كردووە، داوا لە هەموو خەڵكی شنگال دەكەم دەست لەناو دەستی یەكدی بنێن و كار بۆ گەڕانەوەی شنگال و دەوروبەری بۆ سەر هەرێمی كوردستان بكەن".
(نایف) گوتیشی: "پەكەكە ڕێگری لە گەڕانەوەی خەڵكی ناوچەكە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەكەن و بوونەتە ڕێگر لەبهردهم ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارە و گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ شارەكە، لەگەڵ ئەوەی لە چەندین شوێن بازگەیان داناوە و چەندین جۆر ئاڵایان بەرز كردووەتەوە و بە ئۆتۆمبێلی جامڕەش بەناو شنگال و ناوچەكانی دیكەدا هاتوچۆ دەكەن و بوونەتە كێشە بۆ خەڵكی ناوچەكە و مەترسی لەناو خەڵك بڵاو دەكەنەوەههر بۆیه به پێویستی دهزانین، پەكەكە شنگال چۆڵ بكات و بگەڕێتەوە ئەو شوێنەی كە لێیەوە هاتوونە و ناوچەكە چۆڵ بكەن".
رابین شێروانی




