"دەکرێ داعش له کوردستانیشدا بدرێته دادگا"

ئاژانسەکان-KDP.info- ستیفان ڕاپ، باڵیۆزی ئازادیی ئه‌مریکا بۆکاروباری دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ئه‌ندامی په‌یمانگای لاهای بۆ دادی نێوه‌وڵه‌تی ڕایگەیاند ده‌توانرێ له کوردستان داعش له‌سه‌ر تاوانه دژ به مرۆییه‌کانی بدرێته دادگا.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ناوەندی هەواڵی ئازاد، ستیفان ڕاپ گوتی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌کرێت په‌رله‌مانی کوردستان یان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به بڕیارێک یاسای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به ناوخۆیی بکات، به تایبه‌تی بڕگه‌ی هەشت لە بەشی دووی په‌یمانی ڕۆما. گوتیشی "مه‌رج نییه عێراق ببێت به ئه‌ندامی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانسەلمێن."
هەروەها دەتوانرێت به خۆماڵیکردنی یاسای نێودەوڵەتییەکەی سەلماندنی تاوان، کارەکە بکرێت؛ به پێی به‌ندێکی تایبه‌تی په‌یماننامه‌ی تایبه‌ت به مافه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان.
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌ندامانی داعش کردوویانه له کوردستان له به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای یان هه‌ر دادگایه‌کی دیکه دادگایی بکرێت، وتی "ئێستا ناوچەکە هیچ دادگایه‌ک پسپۆڕی لێ نییە، به‌ڵام به‌ریتانیا توندوتۆڵ پشتگیریی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌کات بۆ دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ تاوانه‌کانی داعش له ناوچه‌ک




