فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن بەغدا‌وه کەڵكی بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك نابێت

هەولێر-KDP.info- حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه، له‌مه‌ودوا به‌رده‌وامی به فرۆشتنی به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركووك بدات، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش رایده‌گه‌یه‌نێ، سێ ساڵه به‌غدا یه‌ك دۆلاری نه‌داوه‌ته كه‌ركووك له فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی.
(ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، "فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك نابێت، چونكه نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه ده‌فرۆشرێت و ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی پارێزگاكه ده‌مێنێته‌وه ته‌نیا سوودمه‌ندبوونه له پڕۆژه‌ی پترۆ دۆلار، داخەکەم له ساڵی 2013وە به‌دواوه به‌غدا یه‌ك دۆلار له پاره‌ی پترۆ دۆلاری بۆ كه‌ركووك خه‌رج نه‌كردووه."
(ئەسکەری) ده‌ڵێ "دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری نوێی نه‌وتی عێراق، دووباره قسه له‌سه‌ر هاورده‌كردنی نه‌وتی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كرێت، ئینجا له رێگه‌ی هه‌رێمه‌وه بێت یان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه له ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه بچێت بۆ ده‌ره‌وه، ئه‌وا ئێمه ڕازی نابین كرێی رێگاوبان له وه‌زاره‌تی نه‌وت وه‌رده‌گرین، ئاخر ناكرێت رێگه‌وبانی كه‌ركووك تێك‌بدرێت و داهاته‌كه‌شی بۆ خه‌ڵكی پارێزگاكه نه‌بێت."
عه‌سكه‌ری جەختیشی کردەوە لەوەی کە "ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی پترۆ دۆلار بۆ پارێزگای كه‌ركووك خه‌رج ده‌كات، هه‌ر مانگێك بڕی دوو ملیۆن دۆلار خه‌رج ده‌كرێت و به‌رده‌وامیش پاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركووك."
قائید میرۆ




