پهرلهمان و حكوومهتی كۆریا، قارهمانهتیی پێشمهرگه بهرز دهنرخێنن.. جهختیان له پتهوكردنی پێوهندییهكان كردهوه

كۆریا-KDP.info- حكوومهت و پهرلهمانی وڵاتی كۆریا، ستایشى قارەمانەتیى هێزى پێشمەرگەى کوردستانیان کرد لە رووبەرووبوونەوەى چەکدارانى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش کە لە برى هەموو جیهان شەڕ دەکەن. جەختیشیان لە گرینگى بەردەوامبوونى پتەوترکردنى پەیوەندییە دووقوڵییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتهكهیان كردهوه.
لە چوارچێوە سەردانە فەرمییەکەى بۆ کۆریا، ئەمڕۆ 30 ئابى، 2016 (فەلاح مستەفا) بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەت، بە یاوەریى (وەدیع ئەلباتى) باڵیۆزى عێراق لە کۆریا و شاندێکى یاوەرى لەلایەن (کیم یۆنگ جین) جێگرى وەزیرى دەرەوەى کۆریا بۆ کاروبارى سیاسى پێشوازی لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکى هاوبەشدا بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەتی ههرێمی كوردستان خۆشحاڵیى خۆى دەڕبڕى بەم سەردانە و جەختى کردەوە کە ئەم جۆرە سەردانانە دەبێتە هۆى پتەوکردن و فراوانکردنى پەیوەندییە دوولایەنە لە گشت بوارەکاندا.
(فهلاح مستەفا) ههروهها ستایشى ئەو پەیوەندیانەى کرد کە لەکاتى هاتنى تیپى زەیتون بۆ هەرێمى کوردستان لە میانەى پرۆسەى ئازادکردنى عێراقدا لەگەڵ حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەستیان پێکرد، بەتایبەتى ئەو خزمەتگوزارى لە هەریەک لە بوارەکانى پزیشکى و ئاوەدانکردنەوە و ڕاهێنان و دروستکردنى کتێبخانەى زەیتون پێشکەشیان کرد. هەروەها، بەناوى حکوومەتى هەرێمى کوردستانهوه سوپاسى ئەو هاوکاریانەى کرد کە لەڕێگەى ئاژانسى کۆیکاوە پێشکەش بە هەرێمى کوردستانیان کرد.
لەلایەن خۆیەوە، (کیم یۆنگ جین) جێگرى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى کۆریا بۆ کاروبارى سیاسى، خۆشحاڵیى خۆى بە سەردانەکەى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی ههرێم دەڕبڕى و ئاماژەى دا، کە تیپى زەیتوون جێپەنجەى خۆیان لە هەرێمى کوردستان جێ هێشتووە و چالاکییەکانیان بووە هەوێنى دروستکردنى پەیوەندیى دوولایەنە لە نێوان هەردوولا و کردنەوەى نوێنەرایەتیی حکوومەتى کۆریا لە هەرێمى کوردستان و بەم دواییە بڕیار درا ئاستى ئەم نوێنەرایەتییە بەرز بکرێتەوە بۆ کۆنسووڵگەرى.
(کیم یۆنگ جین) ستایشى قارەمانیى هێزى پێشمەرگەى کوردستانى کرد لە رووبەرووبوونەوەى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش و هیواى سەرکەوتنى خواست لە هەرێمى کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.
هاوکات بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەت ئاماژەى بە ڕەوشى هەنووکەیی سیاسى و ئابوورى و ئاسایش و شەڕى تیرۆر و پەیوەندییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەغدا و ئازادکردنى ناوچەکانى ژێر دەستى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش و هاتنى ژمارەیەکى بەرچاو لە ئاوارەى ناوخۆیی و دەرەکى بۆ هەرێمى کوردستان کرد، کە ئەمەش بۆتە بارێکى قوورس بۆ سەر شانى حکوومەتى هەرێم بە هۆى هاتنى ژمارەیەکى بەرچاو لە ئاوارە و دابەزینى نرخى نەوت و شەڕى تیرۆر تووشى بووە.
لە کۆتاییدا هەردوولا جەختیان لە گرینگى بەردەوام بوونى ئەم جۆرە سەردانانە کردەوە و کۆک بوون لەسەر پتەوترکردنى پەیوەندیە دووقوڵییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى کۆریا.
ههر له چوارچێوهی ئهم سهردانهیدا، ئەمڕۆ 30 ئابى، 2016 (فەلاح مستەفا) سەردانى پەرلەمانى وڵاتى کۆریاى کرد و لهلایهن (کیم سى یۆن) سەرۆکى لێژنەى پەرەپێدانى سیاسى لە پەرلەمانى کۆریاوه پێشوازى لێ کرا.
لە دیدارێکدا کە باڵیۆزى عێراق لە کۆریا ئامادەى بوو، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە پوختەیەکى دەربارەى دواپێشهاتە سیاسى و ئابوورى و ئاسایشى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکەى پێشکەش کرد. پاشان، بەناوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سوپاسى هەموو ئەو هاوکاریانەى کرد کە حکوومەتى کۆریا لە میانەى جێگیربوونى تیپى زەیتون کۆریا لە هەرێمى کوردستان پێشکەشى کردوون.
لەلایەن خۆیەوە، (کیم سى یۆن) ئاماژەى بە سەردانەکەى خۆى کرد بۆ هەرێمى کوردستان و بەشداریکردنى لە یادى (25) ساڵەى هێرشى کیمیاوى سەر شارى هەڵەبجە لە (2013) و هاوخەمى و هاوسۆزیى خۆى بۆ گەلى کورد ڕاگەیاند سەبارەت بەو نەهامەتیانەى کە لە مێژووى هاوچەرخى خۆى دووچارى بۆتەوە.
هاوکات ستایشى قارەمانەتیى هێزى پێشمەرگەى کوردستانى کرد لە رووبەرووبوونەوەى چەکدارانى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش کە لە برى هەموو جیهان شەڕ دەکەن. بۆ ئەم مەبەستە، جەختى کردەوە لە گەیاندنى دەنگى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پەرلەمانى کۆریا و بە دەمەوهچوونى خواستەکانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان لە پەرلەمانى وڵاتەکەى.
دۆخى سیاسى و ئابوورى و قەیرانە داراییەکان و هاتنى ژمارەیەکى بەرچاو لە ئاوارە و پەنابەر و پەیوەندیە دوولایەنەکانى نێوان بەغدا و هەرێمى کوردستان و پێداویستییە لۆجستییەکان و هێرشەکانى چەکدارانى داعش بۆ سەر کوردانى ئێزدى و کوشتن و بڕینیان لەلایەن داعشانهوه، له کۆبوونەوەکەدا خرانه بهر باسهوه.
سەرۆکى لێژنەى پەرەپێدانى سیاسى لە پەرلەمانى کۆریا باسیشی لە پتەوکردنى پەیوەندییە دوولایەنەکانى نێوانیان کردەوە و ئاماژەى بە جووڵاندنى کەیسى بە جینۆناساندنى تاوانەکانى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش دژى کوردانى ئێزدى لە وڵاتەکەى دووپات کردەوە.
لە میانەى سەردانەکە بۆ وڵاتى کۆریا و ئەنجامدانى کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانى حکوومى و کەرتى تایبەت، ههرئەمڕۆ، بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بانکى هەناردە و هاوردەى کرد لەلایەن (جانگ یۆنگ هون) جێگرى سەرۆکى بانکهكهوه پێشوازى لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە باڵیۆزى عێراق لە وڵاتى کۆریا ئامادەى بوو، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەت پوختەیەکى سەبارەت بە پەیوەندییە دوولایەنەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى کۆریا لەگەل ئاماژە کرد بە رەوشى هەنووکەیی دارایی هەرێم پێشکەش کرد.
(فلاح مستەفا) ئاماژەى بە هۆکارەکانى سەرهەڵدانى قەیرانى دارایی لە هەرێمى کوردستان روون کردەوە کە ئەویش لە ئەنجامى سەرهەڵدانى شەڕى ڕێکخراوى داعش و دابەزینى نرخى نەوت لە بازارەکانى جیهان و پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و حکوومەتى ناوەندى رووبەرى حکوومەتى هەرێم بۆتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە، ئاماژەى بە کاریگەریى ئەم ڕەوشە داراییەى بۆ سەر پڕۆژە گشتییەکان لە هەرێمى کوردستان کرد. لەم بارەیەوە، (مستهفا) داواى هاوکارى لە بانکى ناوبراو کرد بە پارەدارکردنى پرۆژە گشتییەکانى لە بانکى ناوبراو لە ڕێگەى کۆمپانیا کۆرییەکان کرد.
لەلایەن خۆیەوە، (جانگ یۆنگ هۆن) جێگرى بانکى هەناردە و هاوردە ئاماژەى بە ڕێوشوێنە یاساییەکان بۆ پارەدارکردنى پڕۆژە گشتییەکان لە هەرێمى کوردستان و قەبارەى پڕۆژەکان لە هەرێمى کوردستان کرد.
هەروەها، ناوبراو ئامادەیی کۆمپانیا کۆرییەکانى بە گرینگ زانى بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنى پڕۆژەکان لە هەرێمى کوردستان، بەتایبەتى ئەم پڕۆژانەى کە ئاژانسى کۆیکا سەرپەرشتییان دەکات.
لە کۆتایی هەردوولا باسیان لە دۆزینەوەى میکانزمێکى گونجاو کرد سەبارەت بە چۆنیەتیى پارەدارکردنى پرۆژەکان و هاوکاریکردنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تەواوکردنى ئەم پڕۆژانە لە ڕێگەى کۆمپانیا کۆرییەکانەوە.






