بۆچارەی کێشەکانە..هەولێر و بەغدا لیژنەیەک دروست دەکەن
__2016_08_30_h15m54s28__HK.jpg)
بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، کە گفتوگۆی نێوان ھەرێم و بەغدا ئەرێنی بووە و، بڕیارەش لیژنەیەک بۆ چارەکردنی کێشەکان لەنێوان ھەردوو لا دروست بکرێت.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ ئێمە لەگەڵ سەرۆکوەزیراندا کۆ بووینەوە؛ لێکتێگەیشتنێکی باش و گفتوگۆی جدی ھەبووە لەنێوان ھەردوو لا و گفتوگۆکە ئەرێنی بووە."
گوتیشی، زۆر پرس گفتوگۆی لەسەر کراوە و، وەکو ساڵان ئەو ڕێککەوتنەی ھەبووە لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا جێگیر دەکرێت و، گۆڕانکاری بەسەردا نایەت و، وەکو خۆی دەبێت.
(سلێڤانەیی) ڕوونیشی کردەوە، بڕیارە لیژنەیەک لەنێوان ھەرێم و بەغدا دروست بکرێت و بەردەوام کۆ ببنەوە و، ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەشی ھەردوو حکومەتەکە بکەن، بەشکەم ڕێک بکەون.
بڵند ئیبراھیم




