٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئازیزی: ھەموو سیاسەتێکی پەیەدە، دژی ئەنەکەسەیە

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان- kdp.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا دەڵێت، ھەموو سیاسەتی پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان دژی ئەنەکەسەیە؛ "حەفتە نییە بارەگایەکمان لێ نەسووتێنن یاخود ئەندام و سەرکردەیەکمان لێ دەستگیر نەکەن."

ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی  کورد لە سووریا (کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە لە دژایەتیکردنی ئەنەکەسە و ھەموو سیاسەتەکانیشی دژی ئێمەیە؛ ئەوەتا حەفتە نییە پەیەدە بارەگاکانی ئێمە نەسووتێنی یاخود سەرکردە و ئەندام و لایەنگرانی ئێمە دەستگیر نەکات."
 
(کاوە ئازیزی) گوتیشی، پەیەدە ڕێگە نادات تەنانەت پاسەوانی لە بارەگاکانی خۆشمان بکەین و دەستیان بەسەر ھەموو شتێکدا گرتووە و شەوانە دێن ئاگر لە بارەگاکانمان بەردەدەن و دەڕۆن و کەسیش نییە لێیان بپرسێتەوە.
 
دەیشڵێ پێرێیش بارەگاکەی 'گرکێلەکێ'ـیان لێمان سوتاند.
 
(ئازیزی) ڕوونیشی کردەوە، ئەو سیاسەتەی پەیەدە بەردەوام دەبێت تاوەکو ھاوسەنگیی ھێز دروست دەبێت یاخود ڕژێمی سووریا دەڕووخێت.
 
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار