دهۆک..ئامادەکاری بۆ هاوکاری ئاوارەکان دەکرێ
__2016_05_12_h20m8s23__HK.jpg)
)ئیسماعیل محەممەد) یاریدەدەری پارێزگای دهۆك و بەرپرسی ئاوارەكان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "یاریدەدەری پارێزگای دهۆك و بەرپرسی ئاوارەكان لە سنووری ئەو پارێزگایە: خۆی ٧٠٠هەزار ئاوارە لە سنووری دهۆكدا نیشتەجێ کراون؛ كارگێڕی پارێزگای دهۆك شەو و ڕۆژی كردووەتە یەك بۆ ئەوەی خزمەتی ئاوارەكان بكات، ٢٢ كەمپ لە سنووری دهۆك بۆ ئاوارەكان دروست كراون، لەو ڕێژەیە ٤ كەمپ بۆ ئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ١٨ كەمپی دیكەیش بۆ ئاوارەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دروست كراون."
گوتیشی: "ئێستا بەرەو وەرزی هاوین دەچین، هەر لە ئێستاوە كاروباری خۆمان كردووە، بە تایبەتی ئەو كەلوپەلانەی پێویستن بۆ وەرزی هاوین بۆ ئەوەی ئاوارەكان دوور بن لە هەر جۆرە ناخۆشییەك؛ هەروەها لەگەڵ ڕێكخراوەكان و تەندروستیی دهۆكیشدا دەستمان بە ئامادەكاری كردووە، بۆ ئەوەی هاوكار بن لەگەڵمان تا هیچ جۆرە نەخۆشیەك لە ناو ئاوارەكاندا بڵاو نەبێتەوە، بەتایبەتی نەخۆشی سکچوونوڕشانەوە (كۆلێرا)."
ئەوەشی گوت: "هەروەها لە بەرنامەی ئێمەدایە لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە دابەشكردنی هاوكاری بەسەر ئەو ئاوارانەی لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین بكەین، هەروەها چەندین پڕۆژەی دیكەمان لەبەر دەستە و لە ماوەی داهاتوودا هەموویان جێبەجێ دەكەین، بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەتی ئاوارەكان بكەین."
ڕابین شێروانی




