فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا كۆ دەبنەوە
__2016_05_12_h17m1s32__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیار بوو ئەم حەفتەیە دەربارەی هەڵوێستی كورد لە بەغدا، فراكسیۆنە كوردەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا كۆ ببنەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە دوا خرا بۆ حەفتەی دابێ.
(حاكم تاریق گەردی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بڕیار وا بوو گوایە پێرێ فراكسیۆنە كوردەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا كۆ بووباینەوە و، دواهەڵوێستی كورد دەربارەی بەغدا بخرێتە ڕوو، بەڵام كۆبوونەوەكە نەکرا و دوا خرا.
(گەردی) گوتیشی، بڕیارە حەفتەی دابێ كۆبوونەوەكە بکرێت و كورد هەڵوێستی خۆی دەرببڕێت.
بڵند ئیبراهیم




