٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاساییشی كەركووك دەستگیركردنی 171 تیرۆریست و گومانلێكراوی راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاساییشی كەركووك ڕایدەگەیێنێت، لە دوو مانگی رابردوودا هێزەكانیان توانیویانە ١٧١ تیرۆریست و گومانلێكراو و تاوانبار دەستگیر بكەن.

(فەرهاد حەمە عەلی)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: "لە بەردەوامی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان و لە ژیر سەرپەرشتی راستەوخوی لیوای مافپەروەر (هەڵۆ نەجات) بەڕێوەبەری ئاساییشی كەركووك، هەروەها بە هەوڵ و ماندبوونی تەواوی ئەفسەر و كارمەندانی ئاسایش و بە هەماهەنگی لەگەڵ هیزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی پولیس و لەسەر زانیاریی هاووڵاتیانی شاری كەركووك، لە دوو مانگی رابردوودا واتا لە (١/٣/٢٠١٦تا ١/٥/٢٠١٦) توانیمان (١٧١) تیرۆریست و تاوانبار و گومانلێكراو دەستگیر بكەین".

(حەمە عەلی) گوتیشی، دەستگیركراوەكان ١٢٧ـیان تیرۆریستی داعشن، ١٦ كەس تاوانبارن بە مادەكانی (٤٤٦ ، ٤٤٣ ، ٤٤٤) و ٤ كەسی تر تاوانبارن بە مادەی (٤٠٦) و ٢ تاوانباریش كە مامەڵەی كڕین و فروشتنیان بە حەپی هوشبەرەوە دەكرد، لەگەڵ ٢٢ گومانلێكراو دەستگیر كران.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار