٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا، ئیدانەی ئەو زنجیرە تەقینەوە تیرۆریستیانەی کرد کە لە چەند ناوچەیەکی شاری بەغدا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی سڤیلی شەهید و بریندار کرد.

 دەقی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:

بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی چوارشەممە 11ـی 5ـی 2016 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە چەند ناوچەیەكی شاری بەغدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی سڤیل شەهید و بریندرار بوون.

 وێڕای ئەوەی سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندران دەخوازین، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەی تیرۆریستان دەكەین كە دژی هەموو بەهایەكی ئاسمانی و مرۆڤین. تیرۆر و توندڕۆیی دژی ژیان و ئاسوودەیی و پێكەوەژیانی خەڵك و هەموو هاووڵاتییەكە. هەر بۆیەش ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆر دەبێ ئەولەویەتی كاری هەموو لایەك بێت.

 سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

 11ـی 5ـی 2016

هەواڵی پەیوەندیدار