٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"خەڵكی شنگال پێویستى بە پەكەكە نییە.. پێویستە رێگری لە ئاوەدانكردنەوەی نەكات"

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێت: "شنگال لەسەر دەستی داعش وێران كراوە و قوربانییەكی زۆری داوە، بۆیە لە ئێستادا خەڵكی شنگال داوای ئاوەدانكردنەوەی شارەكەیان دەكەن، پێویستە پەكەكە شنگال چۆڵ بكات و رێگە نادەین بەربەست لە بەردەم ئاوەدانكردنەوەیدا دروست بكەن".

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شارۆچكەی شنگال لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش وێران بووە و قوربانیەكی زۆری داوە، لە ئێستایشدا ئەو شارۆچكەیە لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاد كراوە و پارێزگاری لێ دەكات، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە پەكەكە ئەو شارە چۆڵ بكات، لەبەر ئەوەی خەڵكی شنگال داوای ئاوەدانكردنەوەی شارەكەیان دەكەن و قبووڵ ناكەن كەس رێگریان بۆ دروست بكات، بۆ ئەومەبەستەش بە فەرمی داوایان لە پەكەكە كردووە ناو شنگال چۆڵ بكەن".

(خەلیل) گوتیشی: "خەڵكێكی زۆری شنگال پەیوەندی بە ئێمەوە دەكەن بۆ ئەوەی شنگال ئاوەدان بكرێتەوە، بۆیە پەكەكە هیچ كارێكی لەوێ نەماوە و پێویستە شنگال چۆڵ بكەن، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بۆ شنگال دابین بكەین و خەڵكەكەی بگەڕێتەوە".

قایمقامی شارۆچكەی شنگال دةشلَیَت، خەڵكی شنگال هیچ پێویستییەكی بە پەكەكە نییە، لەبەر ئەوەی تەنیا پێشمەرگە شنگال دەپارێزێت و پێویستی بەهیچ هێزێكی دیكە نییە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار