فراكسیۆنى پارتى: پارتى ده‌رگاى گفتوگۆى دانه‌خستووه و مه‌رجیش له‌كه‌س قه‌بوڵ ناكات

هه‌ولێر-KDP.info- فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، پارتى ده‌رگاى گفتوگۆى دانه‌خستووه و نه مه‌رجیشى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستان هه‌یه و نه مه‌رجیش له‌كه‌س قه‌بوڵ ده‌كات.
شاندێكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى (ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكى فراكسیۆن، سه‌ردانى لقى شازده‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیان كرد و له لایه‌ن (ئاراس حه‌سۆ میرخان) به‌رپرسى لق و كارگێرانى لقه‌وه پێشوازى كران.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسى لق ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و پێشنیازیان له لایه‌ن كادیران و هه‌وادارانى پارتى پێده‌گات له رووى خزمه‌تگوزاریه‌وه، بۆیه ویستویانه له رێگاى لقى شازده‌وه داواكارییه‌كان بگاته ده‌ست په‌رله‌مانتاران، بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت و زیاتر خزمه‌ت به دانیشتوانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر بكرێت.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه شاندى فراكسیۆنى پارتى، تیشكیان خسته سه‌ر ره‌وشى ئه‌مرۆى عێراق به گشتى و كوردستان به تایبه‌تى. هاوكات جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كه پارتى ده‌رگاى گفتوگۆى دانه‌خستووه و نه مه‌رجیشى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستان هه‌یه و نه مه‌رجیش له‌كه‌س قه‌بوڵ ده‌كات.
له‌باره‌ى شه‌رى داعشیشه‌وه شاندى فراكسیۆنى پارتى رۆڵى كادیران و لایه‌نگران و خۆبه‌خشانى سنوورى لقى شازده‌یان به‌ر نرخاند كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌رى داعشه‌وه تا ئێستا هاوشان له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌كانیان به‌رگرى له خاكى پیرۆزى كوردستان ده‌كه‌ن.




