ماركۆ روبیۆ: عێراق به كردهیی دابهشبووه

ئەمریكا-KDP.info- لە پانێلێكی تایبەتی پەیمانگەی ھەدسن بۆ توێژینەوە، كە تایبەت بوو بە تیرۆر و كاروباری دەرەوەی ئەمریكا (ماركۆ روبیۆ) سێناتۆری كۆمارییەكان و بەربژێری پێشووی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، باسی لەوە كرد، كە عێراق بە كرداری دابەشبووە لە نێوان سووننە و شیعە و كورد.
(ماركۆ روبیۆ) ھەفتەی رابردووش سەردانی ھەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئاساییشی ھەرێمی كوردستان كۆبووهوە.




