عارف تەیفوور: کورد نابێ بەبێ مەرج بگەڕێتەوە

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانەکەی پێشووی عێراق دەڵێت، پێویستە کورد کۆمەڵێک داواکاری لە بەغدا ھەبێت کە لەماوەیەکی دیاریکراودا بۆی جێبەجێ بکرێت، تا جێبەجێیش نەکرابێ نابێ بگەڕێتەوە بۆ بەغدا.
(عارف تەیفوور) جێگری سەرۆکی پەرلەمانەکەی پێشووی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داواکاریی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا کارێکی ڕەوایە، بەڵام بڕوا ناکەم بەغدا وەڵامی ھەبێت."
(عارف تەیفوور) گوتیشی، پێویستە کورد بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا کۆمەڵە مەرجێکی ھەبێت، لەوانە مادەی ١٤٠ و ھاوکاریی پێشمەرگە و مووچە و یاسای نەوتوگاز و، چەند داواکارییەکی دیکەیش، بەڵام پێویستە بەڵێنیان لێ وەربگرن و تا جێبەجێ نەکراوە نەچینەوە.
(تەیفوور) ڕوونیشی کردەوە، کورد با داوا لەبەغدا بکات ئەگەر داواکاریەکانیان جێ بەجێ ناکەن، پێیان بڵێن ئێمە ناگەڕێینەوە.
بڵند ئیبراھیم




