ئەمڕۆ لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی كۆ نابێتەوە

هەولێر-KDP.info- دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی ئەمڕۆ لیژنەی قەیرانی دارایی كۆ دەبێتەوە، ئەندامێكی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی دەڵێت، لیژنەكەیان ئەمڕۆ كۆ نابێتەوە و ئەو دەنگۆیەی بڵاو بووەتەوە، راست نییە.
(د. نووری عوسمان)، رەتی كردەوە كە ئەمڕۆ لیژنەكەیان كۆ ببێتەوە و گوتی، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن ئەمڕۆ لیژنەكەیان لەبارەی كۆمەڵێك پرسەوە كۆ دەبێتەوە، راست نین و لیژنەكەیان ئەمڕۆ هیچ كۆبوونەوەیەك ئەنجام نادات.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، لە هەندێك مێدیای كوردیدا وا بڵاو كراوەتەوە كە ئەمڕۆ لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی كۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی كۆمەڵێك پرسەوە دەكات، لەوانە زیادكردنی داهات، كەمكردنەوەی خەرجی و فرۆشتنی نەوتی هەرێم.
بڵند ئیبراهیم




