٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەكان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان دوا خرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیار بوو ئەمڕۆ هەر پێنج لایەنە سیاسییەكەی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە دواهەڵوێستی كورد لەبارەی بەغداوە، لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان لە بەغدا كۆ ببنەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە دوا خرا.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (خەسرۆ گۆران)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ هەر پێنج لایەنە سیاسییەكە (پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان) لە شاری هەولێر لەبارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان كۆ ببنەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە ناكرێت و دوا دەخرێت".

(گۆران) گوتیشی، رەنگە هۆكاری دواخستنەكەیشی بە هۆی ئامادەنەبوونی هەندێك لایەنەوە بێت.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار