خەڵكی ناوچە ئازادکراوەكان دەگەڕێنەوە

شنگال-KDP.info- دوای ئازادبوونی شنگال و ناوچەكانی دەورووبەر، لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی) ڕۆژانە خەڵكی ئەو ناوچانە دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان
.
)ئیسماعیل محەمەد) یاریدەدەری پارێزگای دهۆك و بەرپرسی ئاوارەكان لە سنووری ئەو پارێزگایە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئازادبوونی شنگال و ناوچەكانی دەوروبەر، لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕۆژانە خەڵكی ئەو ناوچانە دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بەڵام تا پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانە دابین نەكرێن، ئاوارەكان بە تەواوەتی ناگەڕێنەوە."
گوتیشی: "بۆ ئەمەیش ئیدارەی پارێزگای دهۆك بەردەوام هەوڵدەدات چەندین پرۆژەی لەو ناوچانە دروست كردووە، یان نۆژەن كردوونەتەوە، لە داهاتوویشدا لە بەرنامەدایە چەند پڕۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانە دابین بكات، بۆ ئەوەی ئاوارەكان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، تا ببنە پاڵپشتیەكی بەهێزی بۆ هێزی پێشمەرگە و ئیدارەی ئەو ناوچانە".
ڕابین شێروانی




