٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڤین هروری: پارتی بانگهێشتی گشت لایەک دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـ-KDP.infoئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتیی کوردستان دەڵێ، بە مەبەستی یەکڕیزی و یەکدەنگی و هاوگوتاریی کورد لە بەغدا، پارتی دیموکراتیی کوردستان دەستپێشخەرییەکی نوێ دەکات.

 

ئەڤین هروری، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی یەکخستنەوەی ناوماڵی کورد و، دەنگی کورد لە بەغدا، پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێشخەری دەکات بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنەکان بۆ ئەوەی بزانین کورد چ بڕیارێک بدات و چی بکات؛ ئەو حزبانە نوێنەریان هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەرهەموویان بانگهێشت دەکرێن".

 

کارزان هەورامی

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار