٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"نەخشە و پلانەكانی سەرۆك بارزانی، داعشی شكاند"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەڵێ: "سەركەوتنی پێشمەرگە لە ئامانجێكی نەتەوەیی گرینگ نزیكمان دەكاتەوە، ئەویش بەدیهێنانی ئاواتەكانی گەلی كوردستانە بۆ سەربەخۆیی".

(كاوە بارامی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: " قارەمانێتیی پێشمەرگە لە بەرانبەر داعشدا بە ڕوونی دیارە و نەك تەنیا توانیویەتی تێكیان بشكێنێت، بەڵكو وەها پاشەكشەی پێ كردوونە، چیدی ناتوانن وەك جاران پەلاماری شارەكانی كوردستان بدەن؛ دیارە هەر هێرش و پلانێكی سەربازی، سەركردایەتییەكی بەهێزی دەوێت، بۆیە ئەو سەركەوتن و نەخشە و پلانانەیش سەركردەیەكی بەهێزی وەك (سەرۆك بارزانی)ـیان لە پشتە كە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی هێزی پێشمەرگە دەكات لە باشووری كوردستان، ئەگەرنا هێزێكی وەك داعش وڵاتانێكی وەك سووریا و عێراق و چەند وڵاتێكی دیكەیش وەها گیریان خواردووە بە دەستیەوە، خاكیشیان لێ داگیر كراوە؛ بەڵام هەر ئەو داعشە نەیتوانی لە كوردستان بمێنێتەوە، ئەوەش نیشانەی بوونی سەركردایەتییەكی باشە."

(بارامی) دەیشڵێت: "بوونەدەوڵەت و سەربەخۆییی كوردستان مافی هەموو تاكێكی كوردستانە؛ جا تا پێشمەرگە زیاتر سەر بكەوێت، لە ئامانجی خۆمان نزیكتر دەبینەوە؛ كورد ناشێ لەوە زیاتر ژێردەستە بژیت و، دەبێ بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات".

هەواڵی پەیوەندیدار