٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میرخان: هێرشی سوپای عێراق دەستی پێ كرد.. پێشمەرگە لە ئامادەباشیدایە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- جێگری سەرپەرشتیاری هەردوو میحوەری مەخموور و گوێڕ دەڵێ، هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە گوندی كەپەرۆك دەستی پێ كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا گوندەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە و شەڕ بەردەوامە.

(ئاراس حەسۆ میرخان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ هێرشی سوپای عێراق بۆ  سەر تیرۆریستانی داعش لە گوندی كەپەرۆك لە میحوەری مەخموور دەستی پێ كردووە و شەڕ بەردەوامە و نزیك بوونەتەوە لە گوندەكە، بەڵام تاوەكو ئێستا نەچوونەتە ناو گوندەكەوە.

(میرخان) گوتیشی، هێزی پێشمەرگە بەشدار نییە، بەڵام لە ئامادەباشیدایە و چاودێریی شەڕەكە دەكات.

باسی لەوەیش كرد كە، ئەگەر ئەو گوندە بگیرێت، زۆر نزیك دەبنەوە لە پردی گەیارە و تەنیا چوار كیلۆمەتر دەمێنێت، بۆیە ئەو گوندە زۆر گرینگە كۆنتڕۆڵ بكرێتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار