سبەی چالاکییەکانی پڕۆژەی پەرەپێدانی گەڕەکی کورانی عەنکاوە ڕادەگەیەنرێت

هەولێر-KDP.info- سبەی دووشەمە، 9ی ئایار لە گەڕەکی کورانی عەنکاوە، ڕێورەسمێکی باڵا، لەلایەن بەرنامەی پەرەپێدانی نیشتەجێکردنی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (ھابیتات) بە ھاوکاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەشدارەکانی دیکە، لە گەڕەکی کورانی عەینکاوە بۆ خستنەڕووی بەرنامەی پەرەپێدانی نیشتەجێکردن لە گەڕەکەکە ساز دەکرێت.
بەرنامەی پەرەپێدانی نیشتەجێکردنی مرۆیی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان-ھابیتات، بە ھاوکاریی وەزارەتی پلاندانانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر ھەروەھا (یوئێن.دی.پی)، ڕێورەسمێکی باڵا ڕێکدەخەن لە ناوەندی گەڕەکی کورانی عەینکاوە بۆ خستنەڕووی چالاکی و بەرەپێشەوە چوونەکان لە پڕۆژەی چاککردنی سیستەمی نیشتەجێکرن لە ھەولێر-بەرزکردنەوەی ئاستی نیشتەجێکرن لە کورانی عەینکاوە.
ھابیتات ڕایدەگەیەنێت "ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە ستراتیژییەتی ڕێکخراوەکە بۆ پەرەپێدانی ئاستی نیشتەجێکردن لە گەڕەکە میللییەکان لە عێراقدا، کە بەھاوکاریی حکوومەتی ھەرێم و (یوئێن.دی.پی) بۆ کورانی عەینکاوە ئەنجام دراوە."
بەپێی ھایبتات ھەوڵ دەدرێت لەو گەڕەکە میللییانەدا، پێداویستیی کۆمەڵگەیی بۆ ھەموو چین وتوێژەکان و پیاو و ژن وکچ و کوڕان ئامادە بکرێت. ھەربەپێ بەرنامەکە، ئاستی ستاف و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوةمەت کە پەیوەندییان بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گەڕەکانە ھەیە بەرز دەکرێتەوە و ڕادەھێنرێن.




