٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشیر..گومانی مادەی کیمیایی لە مووشەکانی داعش دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info

بەشیر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک ئاشکرای کرد، داعش  ٤٧ مووشەکی ئاراستەی گوندی بەشیر کردووە، بەو ھۆیەوە ٤٧ کەس لەبەر پارچەمووچەشەک و، بۆنی بەشێک لە مووشەکەکان کە جۆرە دەرمانێکی تێدا بووە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، چونکە گیانیان سوور بووەتەوە و ڕشاونەتەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحییەکانی کەرکووک عەمید (سەرحەد قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ داعش ٤٧ مووشەکی گرتووەتە گوندی بەشیر؛ ھەندێک لە مووشەکەکان مادەیەکی بۆنداری وایان تێدا بووە کە خەڵک پێی ڕشاونەتەوە و، گیانیان سوور هەڵگەڕاوە."

گوتیشی، مووشەکەکان ئاراستەی بارەگای پۆلیس کراون کە ٤٧ کەسی تێدا بووە و، ھەمووان بەھۆی پارچەی مووشەک و بۆنەکەی تێک چوونە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام تا لێکۆڵینەوە نەکرێت ناتوانن بڵێن مادەی کیمیایی تێدا بووە یام نە.

عەمید (سەرحەد قادر) گوتیشی، گوندی بەشیر وێران کراوە؛ زیاتر لە ھەزار ماڵ دەبێت و، حەشدی‌شەعبی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان بەستووە و باس لەوە دەکەن ڕادەستی پۆلیسیان کردووە پۆلیس چی وەربگرێت کە وێرانە و، ھەموو ماڵەکان بۆمبڕێژ کراوە و، کاول بووە، بۆیە ئێستا لەناو بەشیر حەشدی‌شەعبی و پۆلیس و پێشمەرگەی تێدا ھەیە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار