كه‌مپێكی دیكه بۆ ئاواره‌كانی دهۆك ده‌كرێته‌وه

دهۆك-KDP.info- بۆ ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك 22 كه‌مپ دروست كراون، له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا له سنووری ئیداره‌ی زاخۆ كه‌مپێكی دیكه كه شوێنی زیاتر له 700 خێزان ده‌بێت ده‌كرێته‌وه و ئاواره‌كان تێیدا نیشته‌جێ ده‌كرێن.
(ئیسماعیل محه‌ممه‌د) یاریده‌ده‌ری پارێزگاری دهۆك و به‌رپرسی ئاواره‌كان له سنووری ئه‌و پارێزگایه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به شێوه‌یه‌كی گشتی 700 هه‌زار ئاواره له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌ن، كارگێری پارێزگای دهۆك شه‌و و ڕۆژی كردووه‌ته یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ئاواره‌كان بكات، 22 كه‌مپ له سنووری پارێزگای دهۆك بۆ ئاواره‌كان دروست كراون، له‌و ڕێژه‌یه 4 كه‌مپ بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، 18 كه‌مپی دیكه‌یش بۆ ئاواره‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق دروست كراون.
یاریده‌ده‌ری پارێزگاری دهۆك گوتیشی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كه‌مپێكی دیكه له سنووری شاره‌دێی ده‌ركارێ، له سنووری ئیداره‌ی زاخۆ ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی بۆ دابین كراوه و، شوێنی زیاتر له 700 خێزان ده‌بێت، ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌و كه‌مپه نیشته‌جێ ده‌كرێن، زۆربه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ن كه له سنووری ئیداره‌ی زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌ژین.
رابین شێروانی




