لێدانی داعش لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووكەوە بەردەوامە

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک دەڵێ، لە میحوەرەکەیانەوە بەردەوام گورز لە داعش دەوەشێنن و زیانی زۆریان لێ داون.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوووک (د. کەمال کەرکووکی) ڕایگەیاند "ئەمڕۆ سەعات ٥ و ٥٥ خولەك، تیرۆریستانی داعش شەش هاونیان گرتە سەنگەرەکانی پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان لە بەرزاییەکانی غەڕە لە سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووكدا، بەڵام تیمی هەواڵگریی میحوەر هەر زوو شوێنی تیرۆریستانیان دەستنیشان کرد و، بەهاوکاری لەگەڵ ژوری عملیات فڕۆکەکانی هاوپەیمانان توانییان لە سەعات ٦و ٢٢ خولەك شوێنی تیرۆریستان بۆردومان بکەن و زیانی زۆریان پێ بگەیێنن."




