چەند خێزانە ئاوارەیەکی دی خۆیان گەیاندە سنووری پێشمەرگە

كه‌ركووك-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحییه‌كانی كه‌ركووك ڕایگەیاند کۆمەڵە خێزانێکی دی له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕایان‌کردووە و خۆیان گه‌یاندووەته سنووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحییه‌كانی كه‌ركووك، بە ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7 خێزان له سنووری قه‌زای حه‌ویجه‌وە لە ده‌ستی تیرۆیستانی داعش هه‌ڵاتن و، خۆیان گه‌یانده سنووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه؛ پۆلیسی ته‌ركه‌لان ئەو ٢٥ ئاوارەیەی ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی نازراوه كرد".
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) گوتیشی: "لە پێرێوە ٩ خێزانە ئاوارەی خەڵکی حه‌ویجه و ٢ خێزانە ئاوارەی تكریتییش بە خاوخێزانەوە هانایان هێناوەتە بەر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیسی قه‌زاوناحییه‌كانی كه‌ركووك؛ ئەو ١١ بنەماڵەیە ٥١ کەسن."
نەشوان بەرزنجی




