"به ده‌وڵه‌ت بوون مافێكی خوداییه.. كوردستان سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و راپرسییه"

سؤران-KDP.info- به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردن له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و بایه‌خ دان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و ئاشناكردنیان به بابه‌ته گرنگ و هه‌ستیاره‌كان له ژێر دروشمی "به‌ده‌وڵه‌ت بوون مافێكی خودایه" به چاودێری وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به به‌شداری 100 مامۆستا و پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگه‌وته‌كان شه‌شه‌مین خولی رۆشنبیری خۆی كرده‌وه.
له‌رێورسمه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و زانایانی ئایینی ئاماده‌بوون به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز خوله‌كه كرایه‌وه له ووتار‌ێكی دا (وه‌یسی سه‌عید) به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران تیشكی خسته كردنه‌وه‌ی خوله‌كه و به‌گرنگی دانا بۆ ئاشناكردنی مامۆستایانی ئایینی به‌چه‌ندین بابه‌تی گرنگ و هه‌ستیار كه خولی ئه‌م جاره تایبه‌ته به بابه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون له روانگه‌ی یاسا و شریعه‌ته و ئه‌مه‌شی له‌م قۆناغه‌دا به گرنگ دانا كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و راپرسییه، گرنگیشه مامۆستایانی ئایینی ئاشنای ئه‌م بابه‌تانه بن تا زیاتر رۆڵی خۆیان بگێرن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی دا به‌قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له شه‌ڕی شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی جه‌هاله‌ت دانه و به‌رگری له كوردستان و مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن.
دواتر دوو بابه‌ت پێشكه‌ش كران له لایه‌ن دكتۆر ( پشتیوان صادق) وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌وه‌كاله‌ت و دكتۆر (مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، بریاره له رۆژانی داهاتوو خوله‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت و چه‌ندین بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ی دیكه پێشكه‌ش بكرێن".
رابین شێروانی




